نوچەنێت
پارتی کرێکارانای کوردستان(پەکەکە) ، گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا گەریلاکانی پەکەکە چالاکییەکییان ئەنجامداوە کە بەروارەکەی بە سەرەتاکانی مانگی تەمووز دەگەڕێتەوە و لەچالاکییەکەدا گەریلاکانی پەکەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا دەتەقێننەوە.
پەکەکە ئەوەی ڕاگەیاند بەرواری ئەنجامدانی چالاکییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی 10ی تەمووزی ڕابردوو کە وەك لە میدیاکانی پەکەکەوە ئاماژەی پێکراوە چالاکییەکە لە ناوچەی شەمزینان ئەنجام دراوە.
گرتە ڤیدیۆییەکە لە کەناڵی “گەریلا تیڤی” بڵاوکراوەتەوە کلیك بکە و گرتە ڤیدیۆییەکە ببینە :