تۆنی بلینکەن: تانوپۆی عێراق لە بەردەم هەڵوەشانەوەدایە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ئەمریکا پێی وایە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، چارەنوسی گشتیی ئەم وڵاتە یەکلا دەکاتەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی رایگەیاند:هاوکات و هاوتەریب لە گەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، دەبێ  پلانێکی تۆکمە بۆ ئایندەی سیاسی عێراق دابڕێژرێت.

تۆنی بلینکەن، ئەوەش دەخاتە روو، کە تانوپۆی کۆمەڵگای عێراق لە بەردەم مەترسی هەڵوەشانەوەدایە، چونکە داعش لە هەوڵدایە شوناسی کەمینە ئایننی و قەومییەکی ئەم وڵاتە لەناو ببات.

بە گوتەی بلینکەن، کەمینەکان و دانی دڵنیایی بەم پپێکهاتانە، کە بەشێکن لە عیراق و لە دوای داعش مافەکانیان پارێزراو دەبێت، بۆ ئایندەی سیاسی عیراق فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە دەبێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: چەند تێکشکاندنی داعش و گەڕانەوەی خەڵک بۆ ماڵەکانیان گرنگە، بە هەمان رادەش دانی متمانە و دڵنیایی بەو خەڵکە کە بەشێک جیانەکراوەن لە پیکهاتەی ئەم وڵاتەو، جێی بایەخ و گرنگە.

بلینکەن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تەنها حکومەت و خەڵکی عێراقە کە دەتوانن بە یەکڕیزی و هاوپەیوەندی خۆیان ببنە بەربەست لە بەردەم سەرهەڵدانەوە داعش، حکومەتی ئەم وڵاتەش بەرپرسیارە لە متمانە سازی و دڵنیا کردنەوە سەرجەم چین و توێژەکانی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com