ڕێكخراوی ئۆپێك ڕاپۆرتی مانگانەی بڵاو کردەوە

0

نوچەنێت

ڕێكخراوی ئۆپێك ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی بڵاو کردەوە و لە ڕاپۆرتی مانگی حوزەیرانیدا ئاماژەی بەوە کردووە حکومەتی عێراقی پلەی یەکەمی لە دەرهێنانی نەوتدا تۆمار کردووە و سعودییەش بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوتی وەك مانگەکانی ڕابردوو بەجێگیری هێشتووەتەوە.

بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت لە مانگی تەمووز لەچاو مانگی حوزەیران بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە ،بە شێوەیەك کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەندامانی بەشدار لە ڕێكخراوی ئۆپێکدا 33.41 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تۆمار کردووە لە مانگی تەموز/یۆلۆیۆ ، ئەمەش ئاستێکی بەرزە لەچاو بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت لەمانگی حوزەیراندا ،کاتێك  لەمانگی حوزەیراندا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەندامانی ڕێكخراوی ئۆپێك 33.31 ملیۆنی مانگانەبووە.

هۆکاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لەلایەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ زۆری بەرهەمی نەوت و هەروەها لەلایەکی تریشەوە بۆ زۆربوونی ئاستی دەرهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی خاوەن کێڵگەی نەوتییەوە،لە ساڵی 2016 بەرزترین نرخ گەیشتە 53 دۆلار ئەمەش بەرزترین نرخ بوو لەدوو ساڵی ڕابردوودا، لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل42 دۆلارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com