نوچەنێت- نیۆرك تایمز
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا، تیشكی خسته سه‌ر قۆستنه‌وه‌ی هه‌ژاری ئه‌فغانییه‌كان و نه‌هامه‌تییه‌كانی خێزانه‌كانییان له لایه‌ن ئێرانه‌وه و به‌كارهێنانیان له جه‌نگی سوریادا له ریزی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هه‌زاران ئه‌فغانی و به‌تایبه‌تی له “هیرات”یه‌كان به‌ره‌و ئێران كه‌توونه رێ و له‌وێشه‌وه بۆ سوریا بۆ جه‌نگ له ریزه‌كانی ئه‌سه‌ددا، ئه‌مه‌ش نه‌هامه‌تی خێزانه ئه‌فغانییه‌كانی زیاتر كردووه.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، گه‌نجه ئه‌فغانییه‌كان ده‌برێنه هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له حه‌له‌ب و حومس و شوێنه‌كانی تر، ده‌شڵێت چه‌ندین راپۆرت هه‌ن كه باس له كوژرانی سه‌دانیان ده‌كه‌ن له ساڵی رابردوودا.
به پێی گوته‌ی خێزانه ئه‌فغانییه‌كان و سه‌ربازه سورییه‌كان، هه‌زاران ئه‌فغانی كه هه‌موویان شیعه‌ن، چه‌ند ساڵێكه له سوریا ده‌جه‌نگن و له‌و لیوایانه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن كه پشتیوانی له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌فغانیانەی کە له ئێران نیشته‌جێن، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش زۆره كه راسته‌وخۆ له ئه‌فغانستانه‌وه دێن، به‌هۆی باری خراپی داراییانه‌وه له وڵاتەکەیان.
رۆژنامه‌كه جه‌خت لەوە دەکاتەوە، كه خێزانی زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی كه بڕیارییانداوه بچنه سوریا بۆ جه‌نگ، ناڕازین له‌م كاره.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه حكومه‌تی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا مه‌شق و راهێنانییان پێده‌كات، پاشان به فرۆكه ده‌یانگوازێته‌وه بۆ سوریا، بۆ چوونه ناو یه‌كێك له لیوا ئه‌فغانییه‌كانی ئه‌وێ، ئه‌و گه‌نجانه ته‌مه‌نییان زۆر كه‌مه و راهێنانی ته‌واویشییان پێناكرێت.