نوچەنێت- رۆژنامه‌ی نه‌دا
موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، رۆژی پێنجشه‌ممه 28-07-2016، كۆمه‌ڵێك جنێو و سوكایه‌تی ئاراسته‌ی ژنه په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ی سه‌ر به هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كرد، كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی لێدوانی عه‌واتف نیعمه‌ی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا دێت كاتێك گوتبووی “ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی كازمیه، له میانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌وه‌یه كه شیعه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه”، ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رسوڕمانی خۆی پیشاندابوو له‌وه‌ی كه “بۆچی كازمیه‌ی زۆرینه شیعه ده‌كه‌نه ئامانج و ئه‌عزه‌میه‌ی زۆرینه سوننه و ناوچه‌كانی پێكهاته‌كانی تر به ئامانج ناگرن”.
سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی پێنجشه‌ممه، له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له شوێن كه‌وتوانی، سه‌باره‌ت به لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه گوتبووی ئایا وه‌ڵامی ئێوه چییه بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كه لێدوانی تایفه‌گه‌ری داوه، سه‌دریش له وه‌ڵامدا گوتبووی “هیچ گرنگییه‌ك به‌و جۆره نمونانه مه‌ده‌ن، ئه‌وانه هه‌مه‌جین و مێگه‌لن، له‌گه‌ڵ هه‌ر قاڕه قاڕێكدا ئه‌وانیش ده‌قیڕێنن”.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 24-07-2016، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له پشتێنه‌ی ئه‌منی سه‌ره‌كی ناوچه‌ی كازمیه روویدا و بووه هۆی كوژرانی 21 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 35 كه‌س. هەروەها رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند.
