گرژی لەنێوان لایەن و کەسایەتیە ئیسلامییەکان سەرهەڵدەدات
نوچەنێت
بەپێی هەواڵێکی سایتی ئیسلام پەیک، وێڕای هەوڵی لێکنزیکردنەوەی لایەنە ئیسلامییەکان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ئیسلامی، تا دێت گرژی لەنێوان مامۆستا کرێکار‌و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و سەلەفییەکاندا دروست بووە بەهۆی تەشهیر بەیەککردنەوە.
سایتی ئیسلام پەیک نوسیویەتی”هه‌رچه‌نده هه‌وڵی لێكنزیكبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیروبۆچونه جیاوازه‌كانی بواری ئیسلامی ده‌دریت بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر ناوی یه‌ك به‌ره‌دا كاربكه‌ن و خزمه‌ت به ئیسلام و مسوڵمان بكه‌ن، به‌لام ڕۆژ به ڕۆژ گرژییه‌كان له نێوان زۆرێك له لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كانی كوردستاندا ڕوو له زیاد بون ده‌كات و زیاتر خه‌لكی بێ ئومید ده‌كه‌ن و له‌و نیوه‌نده‌شدا به‌هۆی نوسینی كۆمه‌لیك بابه‌تی ته‌شهیرییه‌وه گرژی له نیوان مامۆستا كرێكار له‌لایه‌ك و و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و سه‌له‌فیه‌كاندا له‌لایه‌كی تره‌وه دروست بووه .”
هەر لەهەواڵی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە”له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا مامۆستا كرێكار ئه‌میری پێشووی ئه‌نصارولئیسلام ، هێرشێكی توندی كرده سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ماكوان كه‌ریم خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ریگا تۆماركرد و هەروەها شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن له نێوان سه‌له‌فیه‌كانی كوردستان و مامۆستا كرێكار دروست بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كرێكار به‌به‌رده‌وامی هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سه‌له‌فیه‌كان”.
ئسیلام پەیک پێی وایە”ئه‌م كارانه‌ش شه‌ریكی گه‌رمی له نێوان مامۆستا كرێكار و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و سه‌له‌فیه‌كاندا دروست كردووه و باجه‌كه‌شی سه‌حووه‌ی ئیسلامی ده‌یدات له كوردستاندا و قازانجه‌كه‌شی ده‌چیته گیرڤانی دوژمنانی دینه‌وه” .
گرژی لەنێوان لایەن و کەسایەتیە ئیسلامییەکان سەرهەڵدەدات
0
Share.
