جه‌میل بایك:كورد ڕێگه نادات توركیا كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رسوریا
دیاری محمد
پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ته‌ئكید لەوە ده‌كاته‌وه كه‌توركیا ده‌یه‌وێت ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی سوریا وه‌ربدات، جه‌میل بایك یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه ده‌ڵێت كورد به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداری له‌شۆڕشی سوریا ده‌كه‌ن و خۆنسه‌ری دیموكراتیك بۆ خۆیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فورات نیوز، جه‌میل بایك ده‌ڵێت “په‌كه‌كه پشتگیری له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ناكات ساڵانێكی زۆره بزوتنه‌وه‌ی ئێمه له‌دژی ڕژێمی سوریا تێكۆشان ده‌كات، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌هێزێك ناكات كه‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد قبوڵ نه‌كات و كورد ده‌یه‌وێت سوریا دیموكراتی ببێت”.
لەبەشیکی تری دیمانەکەیدا ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی په‌كه‌كه ده‌ڵێت”ئه‌وه‌ی توركیا له 2003 له‌عێراق بۆی نه‌كرا، ده‌یه‌وێت له‌سوریا بیكات. بەڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانێت كورد ڕێگا نادات توركیا له‌سه‌ر سوریا هیچ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێت.
جه‌میل بایك:كورد ڕێگه نادات توركیا كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رسوریا
0
Share.