جێگری کلینتۆن: ناکرێ ئایندەی ئەمریکا بە ترامپ بسپێردرێ

0

نوچە-ئیرنا

سیناتۆر تیم کەین، جێگری هێلاری کلینتۆن لە رکابەرایەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە میتینگێکی دیموکراتەکان رەخنە لە دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆماریەکانی ئەم وڵاتە دەگرێت و دەڵێت: ناکرێ سەبارەت بە داهاتووی ئەمریکا متمانە بە ترامپ بکرێت.

بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز، تیم کەین لە میتینگی دیموکراتەکان لە فلادلفیای پێنسیلڤانای ئەمریکا، ترامپی بە کەسێکی تێکدەر وەسف کردووە  ودەڵێت: گەلی ئەمریکا بە رادەیەک مەزنە، کە ناتوانین بە ئاسانی ئایندە  وچارەنووسی خۆمان بخەینە بەردەست کەسێکم کە پڕاپڕە لە دورشم و بەڵێنی بەتاڵ، کەسێک کە  خۆویست، زمان چەور و تێکدەرە.

کین هەروەها گوتویەتی: ترامپ بارزگانێکی شەومەن و بە هیچ شێوەیک ناکرێ متمانەی پی بکرێت. رۆیتەرز لە راپۆرتێکی خۆیدا لەم بارەیەوە دەڵێت :سیما ناسراوەکانی پارتی دیموکرات و بەرپرسانی پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە میتینگی فێلادلفیا کۆبوونەوە تا رایبگەیێنن، کە ترامپ توانای ئەوەی تێدا نییە، کە ئەمریکیەکان لە قەیرانەکانی ئەمڕۆی جیهان دەرباز بکات.

باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پینج شەممە بە ئامادەبوونی لە میتینگی فلادێلفیا پشتوپەنای خۆی بۆ هێلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە خستە روو ورایگەیاند: هێلاری کلینتۆن، شایستەترین کەسە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com