نوچە-تابناک
شەریف ئیسمائیل، وەرۆکوەزیرانی میسر رایگەیاندووە: قاهیرە لە ئەگەر دواکاری پەنابەری لە لایەن فەتحوڵا گولەنەوە، ئامادەیە داواکەی تاوتوێ بکات.
بە گوێرەی الیوم السابع، شەریف ئیسمائیل رۆژی چوارشەممە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە قاهیرە، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی داوکاری پەنابەری لە لایەن فەتحوڵا گولەنەوە، گوتویەتی: زانیاری ورد وپشتڕاسکراومان سبارەت بەوەی، کە ئایا گولەن لە میسر داوای پەنابەرێتی کردووە یان نا، لەبەر دەستدا نییە، بەڵام ئەگەر ئەم داوایە بکرێت ئامادەین تاوتوێی بکەین.
سەرۆکوەزیرانی میسر لەم بارەوە روونکردنەوەی زیاتری نەخستۆتە روو.نوێنەرێکی پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پێشتر خوازیاری پێدانی پەنابەرێتی بە گولەن بووە.عیماد مەحروس، نوێنەری پەرلەمانی میسر داوای لە حکومەتی ئەم وڵاتە کردووە، کە مافی پەنابەری سیاسی بە گولەن بدات.
مەحروس لەم بارەوە رایگەیاندووە: توررکیا داڵدەی ئیخوانەکانی میسری داوە کە گروپێکی نایاسایین، حەق وایە ئێمەش بە هەمان شێوە مامەڵە لە گەڵ تورکیا بکەین.