نوچه- هه‌ولێر
ئەمڕۆ پێنج شەممە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو شاری موسڵ، رایگه‌یاند، ده‌یان زیندانی له گرتوخانه‌یه‌كی داعش هه‌ڵاتوون، دوای ئه‌وه‌ی گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵینكوتاوه‌ته سه‌ر گرتوخانه‌كه و شكاندویانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، گروپێك له گه‌نجانی شاره‌كه به كڵاشینكۆف هێرشییان كردوه‌ته سه‌ر یه‌كێك له گرتوخانه‌كانی رێكخراوی داعش، له ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ و توانیوییانه پاسه‌وانی گرتوخانه‌كه بكوژن و ده‌یان زیندانی ئازاد بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، كه زۆرینه‌ی گیراوه‌كان له دانیشتوانی موسڵن و داعش به تۆمه‌تی هاوكاری كردن و هه‌واڵ گواستنه‌وه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و جێبه‌جێ نه‌كردنی فه‌رمانه‌كانی داعش ده‌ستگیر كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه هێرشه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه داعش داوای كردوه له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك كه له نێوان (100-200) هه‌زار دیناری عێراقییه گیراوه‌كانییان به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كات.