نوچه- هه‌ولێر
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایان كرد، موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌نیازه سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات و، چاوی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت.
وه‌ك زانراوه سه‌در، پێشنیاری پڕۆژه‌یه‌كی سیاسی بۆ بارزانی ده‌كات، ئه‌ویش دروستكردنی فراكسیۆنێكی سیاسیی دوور له فكری تایفی و نه‌ته‌وه‌یی پشكپشكێنه‌یه.
سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌در، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا دێت بۆ سلێمانی و، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
پێشتریش سه‌در داوای له فراكسیۆنی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی كردبوو، هه‌وڵ بده‌ن بۆ دروستكردنی فراكسیۆنێكی نیشتمانی دوور له پشكپشكێنه، داواشی كرد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نه‌كه‌ن.
خولی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق، ژماره‌یه‌ك ناكۆكی و كێشه‌ی به‌خۆوه بینی، كه بوه هۆی په‌كخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك كه -كه‌م نه‌بوو، ئێستاش پێكهاته وه‌زارییه نوێیه‌كه، كه وا بڕیاره حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشكه‌شی بكات، كه‌شێكی ته‌مومژاوی له په‌رله‌ماندا دروست كردوه و هیچ كه‌س له كاردانه‌وه‌كان دڵنیانییه.