نوچە-رادیۆ فەردا
عادل جەبیر،سەرۆکی دەزگای دبلۆماسی سعودیە دەڵێت:هێرشەبەرانی سەر باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە ئێران سزا نەدراون و ئەمەش جێی سەرسووڕمانە، چونکە لە بنەڕەتدا خودی حکومەتی تاران بەرپرسی رێکخستن و پشتیوانی لە هیرشەکەی سەر باڵوێزخانەی سعودیە بووە.
بە گوێرەی شورقولئەوسەت، وەزیری دەرەوەی سعودیە، کە ویڕای وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستان لە شاری ریاز، بەشداری کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی بوو گوتویەتی: زانیاریەکانی خۆی سەبارەت بە هێرشەبەرانی سەر باڵوێزخانەی سعودیە لە راگەیاندن و میدیاکانی ئێران بە دەست هێناوە.
موحسین ئێژەیی، گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران رۆژی دووشەممە رایگەیاند، کە ئەو کەسانەی کە بە بۆنەی تووڕەبوونیان هێرشیان کردبووە سەر باڵوێزخانەی سعودیە، داشکان بۆ سزاکانیان کراوە. ئێژەیی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، کە دوژمنایەتی لە گەڵ سعودیە هۆکارێکی سەرەکی ئەم هێرشە بووە.