ئەمریکا دەربارەی هێرشی داعش، بۆ سەر سعودیە هۆشداری دەدات

0

نوچە-مهر
ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری هیرشی تیرۆریستی داعش، بۆ سەر باڵوێزخانەی وڵاتانی رۆژئاوایی لە سعودیە هۆشداری دەدات.
بە گوێرەی ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی داعش یان گروپەکانی نزیک لەم رێکخراوە بۆ سەر باڵوێزخانەی وڵاتانی رۆژئاوا لە سعودیە، هۆشداری هۆشداری داوە.
لە دەقی ئاگاداریەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە: ئەو شوێنانەی، کە ئەگەری کردنە ئامانجی لە لایەن داعش و گروپە تیرۆریستیەکانی بەستراوە بەم رێکخراوە هەیە بریتین لە مزگەوتەکان، شوێنە زیارەتییەکان، دامەزراوەکانی دەوڵەتی سعودیە و هەروەها شوێنی مەدەنیەکان، هۆتێلەکان، ریستۆرانتەکان، مارکێتەکان، قوتابخانە و زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتانی رۆژئاوایی وشوێنە گەشتیارییەکان و هاووڵاتیانی رۆژئاوایی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com