نوچەنێت
وەزارەتی وزەی ئێرانی ئەو بڕەکارەبایەی کە خۆی لە 800 مێگاوات دەدا کە پێشتر بە شاری سلێمانی بەخشیبوو بڕی، زانیارییەکەش لەلایەن وەزارەتی کارەبای عێراقییەوە پشتڕاستکرایەوە.
دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی کارەبای عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕینی ئەو کارەبایەی کە بە عێراق بەخشرابوو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ،بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لەلایەن وەزارەتی وزەی ئێرانەوە ئەو بڕاە کارەبایە بڕاوە.
لەڕەگایەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای عێراقدا هاتووە “ئەو کارەبایەی کە له‌ڕێگه‌ی هێڵی وزه‌ی كاره‌بای (خوره‌مشه‌هر-به‌سره) (كه‌رخه – عه‌ماره) هاتبوو لەلایەن وەزارەتی وەزی ئێرانییەوە بڕاوە ،لە ئێستاشدا به‌هۆی بڕینی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌وه، ژماره‌یه‌ك له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له پارێزگای به‌سره له‌كاركه‌وتوون”.