ئۆباما داوا لە ئەندامانی حزبەکەی دەکات، دەنگ بدەنە هیلاری

0

نوچەنێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە گەلی ئەمریکا دەنگ بە هیلاری بدات، چونکە هیلاری دەتوانێت ئەو کێشانە چارەسەربکات کە هەیانە، هۆشداری بە ئەندامانی پارتەکەیدا کە پێویستە ئاگاداربن دۆناڵد ترامپ،  لەبەرامبەر هیلاری هەیە، کە ناکرێت بەو ببەراورد بکرێت.

باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-7-2016 لە گوتارێکیدا لە کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان رایگەیاند “دەنگ بە هیلاری کلینتن، پاڵێوراوی فەرمی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بدەن”.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند”هیلاری پلانێکی جددی هەیە بۆ ئەوەی ئەو کێشانە چارەسەربکات، کە لە ماوەی هەڵمەتەکەدا لە ئێوەی بیستووە و هەروەها جێی نیگەرانی ئێوەیە”.

ئۆباما جەختیشی لەوەکردەوە کە، پێویستە ئەندامانی پارتەکەی ئەوە بزانن کە لەبەرامبەر، هیلاری، دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان هەیە، هەروەها ترەمپی بە کەسێکی مەترسیدار بۆ داهاتووی ئەمریکا وەسفکرد.

باراک ئۆباما لە درێژەی قسەکانیدا، بۆ پشتیوانی لە هیلاری کلینتن گوتی “ئێستا، هیلاری پلانێکی جددی هەیە بۆ ئەوەی ئەو کێشانە چارەسەربکات، کە ئێوە نیگەرانین و هەروەها لە ماوەی هەڵمەتەکەدا لە ئێوەی بیستووە. ئەو بیرۆکەی تایبەتی هەیە بۆ رەخساندنی هەلی کار، بۆ هاوکاریکردنی کرێکاران بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە سوودەکانی کۆمپانیاکەیان، بۆ هاوکاریکردنی منداڵان بەر لە چوونیان بۆ خوێندن و هەروەها قوتابیان بتوانن درێژە بەخوێندنیان بدەن لە زانکۆکان. ئەوە ئەو کارانەن کە سەرکردەیەک دەیکات”.

کۆنگرەی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی ئەو حیزبە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە رۆژی دووشەممە 25-7-2016 دەستیپێکرد و شەوی سێشەممە 26-7-2016 بە كاتی ئەمریكا هیلاری كلینتن، بە دەنگی دوو هەزار و 842 ئەندامی كۆنگرە لەسەرجەم ویلایەتەكانی ئەمریكا بووە كاندیدی فەرمی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی 8ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ.

هەفتەی رابردوو كۆنگرەی نیشتمانی كۆمارییەكان، دۆناڵد ترەمپی وەك كاندیدی فەرمی پارتەكە هەڵبژارد، بەوپێیەش ترەمپ و كلینتن لە هەڵبژاردنی گشتی رۆژی 8-11-2016 رووبەڕووی یەكدی دەبنەوە.
زۆرینەی راپرسییەكانی ئەمریكا، لەنێوان كلینتن و ترەمپ نزیكی ئەو دوو كاندیدە لەیەكدی نیشاندەدەن و هەردووكیان نزیكن لەوەی لە سەرەتای 2017 بچنە كۆشكی سپی و، بۆماوەی چوار ساڵ سەرۆكایەتی زلهێزترین وڵاتی جیهان بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com