پاپای ڤاتیکان: جیهان لە شەڕدایە، بەڵام نەک شەڕێکی ئایینی

0

نوچەنێت-بی بی سی

پاپای ڤاتیکان، فڕانسیس رابەری کاتۆلیکەکانی جیهان دەڵێت: هێڕشەکانی ئەم دواییانەی توندئاژۆکان بۆ سەر ئەوروپا نێشان دەدات کە، جیهان لە دۆخی شەڕدایە، بەڵام هاوکات دەشڵێت ئەم شەڕە، شەڕێکی ئایینی نییە.

پاپای ڤاتیکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە، نابێت لە بەیانی راستییەکان ترسمان هەبێت.

پاپا، ئاماژە بەوە دەدات کە، جیهان لە دۆخی  جەنگدایە، لە بەر ئەوەی ئاشتی لە دەستداوە.

رابەری کاتۆلیکەکانی جیهان، پێش سەردانەکەی بۆ لەهستان، لە رۆم بە رۆژنامەنووسانی گوتووە “کاتێک باس لە جەنگ دەکەم، مەبەستم جەنگێکە کە لە سەر بەرژەوەندی و پارە و سەرچاوە روو دەدات، نەک ئەوەی کە پەیوەندی بە ئایینەوە هەبێت. هەروەها هەموو ئایینەکان خوازیاری ئاشتین و ئەمە خەڵکانی دیکەن کە خوازیاری شەڕن.

پاپای ڤاتیکان بە مەبەستی بەشداری لە رۆژی جیهانی لاوان سەردانی کراکۆفی لەهستان کردووە.

بە پێی ئەنجامی راپرسییەک،٤٠%ی خەڵکی لەهستان، هەموو یەک شەممەیەک دەچنیە کلیسا، کە ئەم رێژەیە دوو ئەوەندەی تێکڕای وڵاتانی ئەوروپیە.

ژمارەیەکی زۆر لە مەسیحییەکانی جیهان، بۆ بەشدار کردن لەم رێوڕەسمە سەردانی لەهستانیان کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com