كوردان له‌فه‌یس بووكه‌وه داوای خانه‌نشین كردنی ئه‌ردۆگان گوڵ ده‌كه‌ن
نوچەنێت. دیاری محمد
ئەمشه‌و لەلایەن کوردانی ناوەوە دەرەوەی وڵات، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك له‌دژی په‌یجی تایبه‌تی عبدڵا گوڵ سەرۆک کۆمار و ئه‌ردۆگانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ده‌ستی پێكرد، له‌سه‌ره‌تایی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وە تائێستا کە هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان تێداكردووه له‌كۆمێنته‌كاندا كه بەزمانی توركی و ئینگلیزی و كوردی نوسیویانه داوای دەست لەکارکێشانەوەیان لێ دەکەن و نوسیویانە”ئه‌گه‌ر خۆتان به‌ئیسلام ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه”،
سه‌لمان كۆچه‌ری یه‌كێك له به‌شداربوانه به‌نوچه نێتی ڕاگه‌یاند ئه‌و دوو كۆمێنتی بۆ عبدڵا گوڵ نوسیوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كاره‌ساته‌كه‌ی شه‌رناخ جنۆسایدێكی تری توركیایه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داوام “له‌عبدڵا گوڵ كرد وه‌كو په‌شیمان بونه‌وه له‌م تاوانه خۆی خانه‌نشین بكات یان ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه”.
رۆژنامەوان توانا مەریوانی، وەک یەکێک لە بەشداربووانی ئەو هەڵمەتی کۆمێنت نوسینە بەنوچەنێتی وت “بۆم نوسیون ئێمه کوردین و ئازادیمان ده‌وێت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان، کۆمەڵکوژی کوردمان هەرگیز بیر ناچێتەوە.. هەرگیز لێیان خۆش نابین”.
شایانی باسه له‌دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌رناخ كه‌له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیاوه ئه‌نجامدراو 40 هاوڵاتی بوونه قوربانی ناڕه‌زایه‌تی كوردان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رده‌وامه و ئیمشه‌ویش گه‌یشته فه‌یس بووك.