نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، ره‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی عێراق گرت و جه‌ختی لەوە كرده‌وه، كه ئێران هه‌ژموونی گه‌وره‌ی له عیڕاقدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شی له زیادبوونی رۆڵی حه‌شدی شه‌عبی گرت و گوتی ده‌وڵه‌ت له عێراق بوونی نییه، به‌ڵكو بێسه‌روبه‌رییه. هه‌روه‌ها هێرشی كرده سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی سیاسی و گوتی “له سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی دروستبووه”.
عه‌لاوی ئاماژە بەوەدەدات، كه “ئێران هه‌ژموونی گه‌وره‌ی به سه‌ر عێراقدا هه‌یه، كۆمه‌ڵێك هه‌ن له ناو حكومه‌تی عێراقدا كه هاوسۆز و پاشكۆی ئێرانن”.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت، تاران بڕیار ده‌دات كێ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بێت و كێ نه‌بێت.