نوچه‌نێت- ده‌نگی عێراق
ئه‌مریكا و سعودیه خه‌ریكه كۆتایی ده‌هێنن به دانانی دوا ورده‌كارییه‌كانی دروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌ی هاوته‌ریبی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا هه‌مووان سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی نوێی كوردستان زانیاری‌یان هه‌یه، هه‌موان ده‌زانن ئه‌و سنورانه كامانه‌ن كه به خوێن كێشراون، هه‌رێمی سوننه‌ش به پێی ئه‌و نه‌خشه نوێیه‌ی كه بۆ قۆتاغی دوای داعش كێشراوه، له نه‌ینه‌واوه ده‌ستپێده‌كات به ئه‌نباردا تێده‌په‌ڕێت و به سه‌لاحه‌ددین كۆتایی دێت، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای به‌غداش ده‌خرێنه سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه سوننه‌یه.
بۆ پێدانی شه‌رعییه‌ت به‌و هه‌رێمه سوننه‌یه، هه‌ندێك له‌و سه‌ركرده سوننانه‌ی كه له هه‌ولێر و عه‌ممان نیشته‌جێن، به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ گفتوگۆ كردن و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌رێمه سوننه‌یه‌ی كه به دڵنیاییه‌وه رووبه‌ڕووی دژایه‌تی زۆر ده‌بێته‌وه له لایه‌ن پارته‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه، كه دابه‌شبوونی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
عه‌ره‌به سوننه‌كان دوای ساڵی 2003 ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ریان له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا هه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه نێچیری سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێرا ق بوون، ئه‌ویش به دوو هۆكار، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه سیاسه‌توانه سوننه‌كان سه‌دان ساڵه حوكمی هه‌موو عێراقییان كردووه، توشی شۆك بوون كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدا، گوته‌كه‌ی مالیكی ترساندنی كاتێكرایگەیاند “ئیتر له مه‌ودوا ده‌سه‌ڵاتییان ناده‌ینێ” بۆیه پەنایان بۆ سعودیه و قه‌ته‌ر و ئه‌رده‌ن برد.
هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان شیعه‌كانن، به ده‌ست تایفه‌گه‌رییه‌وه ناڵاندویانه، هه‌میشه به هاوڵاتی پله دوو سه‌یركراون، هه‌میشه په‌راوێز خراون و گه‌نج و پیرییان ده‌ستگیر كراون، بۆیه ئێستا به‌و جۆره ره‌فتار ده‌كه‌ن.
سه‌لمان جومه‌یلی، لیقاء وه‌ردی، زافر ئه‌لعانی، خه‌میس خه‌نجه‌ر و چه‌ندانی تر، رێگه‌یان به‌خۆیانداوه نوێنه‌ری سوننه بن و شوێن ده‌ستی خۆیان له سه‌ر نه‌خشه نوێكه دابنێن، بۆ دروستكردنی هه‌رێمی سوننه. به‌مه‌ش عێراق له سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی بوونی نامێنێت و لێكهه‌ڵده‌وه‌شێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه دۆخێكی تایفه‌گه‌ری مه‌ترسیدار دروست ببێت، ئه‌مه جگه له‌و كێشه یاساییانه‌ی له گه‌ڵ پارێزگاكانی تردا بۆی دروست ده‌بێت له سه‌ر نه‌خشه‌ی هه‌رێمه‌كه.
جێگه‌ی باسه سعودیه به‌ڵێنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ ناوچه‌یه‌ی داوه كه داعش و پرۆسه سه‌ربازییه‌كان وێرانییان كردوون.