نوچه- هه‌ولێر
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رێوشوێنی توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه گرتەبەر، کە له تاوانی تیرۆره‌وه گلاون و ئاسایشی پارێزگاكه‌یان كردوه‌ته ئامانج، چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد له چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه تیرۆرستییه‌كانی سه‌ر پارێزگاكه.
سادق سولتانی پارێزگاری بابل، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گوتی ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیارێكی ده‌ركردوه بۆ روخاندنی ماڵی ئه‌و، كه‌سانه‌ی له تیرۆره‌وه گلاون و ده‌ركردنی خێزانه‌كانیشسیان له پارێزگاكه.
هه‌روه‌ها گوتی، هیچ ئامارێكمان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تیرۆره‌وه گلاون، لەبەر دەستدانییە.
روونیشی كرده‌وه، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به هه‌ندێك خێزان لایە، كه تیرۆرستیان حه‌شارداوه.