یەڵدرم: تێناگەین بۆ ئەمریکا گولەن رادەست ناکاتەوە

0

نوچە-ئیلنا

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەبارەت بە شێوەی مامەڵەکردنی ئەمریکا لە  پەیوەندی لە گەڵ پرسی رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن، رەخنە لەم وڵاتە دەگرێت.

بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە وتووێژ لە گەڵ وۆڵ ستریت ژوڕناڵی ئەمریکی گوتویەتی: تێناگەین بۆچی دەبێ ئەمریکا، فەتحوڵا گولەن رادەستی تورکیا نەکاتەوە.

یەڵدرم بە ئاماژەدان بە کاریگەرییە نەرێنیەکانی کودەتا لە سەر خەڵكی تورکیا گوتویەتی: گەلی تورکیا بە هەمان رادە کەوتۆتە ژێر کاریگەری کودەتاکەی ١٥ی تەموز، کە کاتی خۆی خەڵکی ئەمریکا کەوتنە ژێر کارتێکەری رووداوەکەی ١١٧ سێبتەمبەری ئەمریکاوە.

یەڵدرم وێڕای وەبیرهێنانەوەی خواستی خەڵکی تورکیا، بۆ رادەست کردنەوەی گولەن و ئەوەی، کە هەرەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتە، رەخنەی لە شێوەی مامەڵە کردنی ئەمریکا لە گەڵ پرسی رادەستکردنەوەی ناوبراو گرتووە  و، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ یەکگرتوویی ستراتیژی ئەم دوو وڵاتە ئەولەوییەتی یەکەم بێت و، نابێت ئەم پەیوەندییە بکەوێتە ژێر کاریگەری پرۆسەیەکی ئیدارییەوە.

یەڵدرم ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەمریکا داوای بەڵگەمان لی دەکات لە کاتێکدا بە هۆی ئەم کودەتاوە ٢٦٥ کەس کوژراون. کودەتاچیان دەستیان داوەتە بۆمباران و بە تانک هێڕشی کردۆتەوە سەر خەڵکی ئەم وڵاتە، ئیدی بەڵگە پێویست دەکات؟

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com