پێنتاگۆن:هیچ پلانێکمان بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە ئینجەرلیک نییە

0

نوچە-ئیسنا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) رایدەگەیێنێ، کە هیچ پلانێکی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک نییە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵ. دیبۆرا جەیمز، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە میانەی دانیشتنێکی لە واشنتۆن جەختی لەوە کردۆتەوە، کە هیچ پلانێکیان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە بنکەی سەربازی ئینجەرلیک نییە.

جەیمز هەروەها دەڵێت: لە گەڵ  فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ئەم بابەتەمان تاوتوێ کردووە. بەرپرسانی ئەمریکا لە نزیکەوە دۆخەکە چاودێری دەکەن و، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئەنجام دانی کاروبار و ئۆپەراسیۆنین لە ناوچەکە.

ئەم بەرپرسەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەوەش دەخاتە روو، کە پەیوەندی سوپای وڵاتان لە ئاستێکی پرۆفیشناڵدایە و، لەم بارەوە هیچ کێشەیەک رووبەرووی هێزەکانی ئەمریکا نەبۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com