مۆسکۆ هۆشداری دەداتە یەکێتی ئەوروپا

0

نوچە-ئیرنا

وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، بە سەرنجدان بە رادەی بەربڵاوی داعشە گەڕاوەکانی بەرەکانی شەڕ، بۆ وڵاتانی ئەوروپی، ئەگەری  زۆربوونی رووداوە تیرۆریستیەکان لە ئەوروپا و تەنانەت خودی روسیاش لە ئارادایە.

ئەم هۆشدارەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دوای ئەوە دێت، کە چەندین هێرشی تیرۆریستی لە شارەکانی فەرەنسا  و برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا رویداوە.

جێگری وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ئێستادا کە قەیرانی پەنابەران ئەوروپای تەنیوەتەوە، مەترسی رودانی هێرشی تیرۆریستی زۆرتر بۆ سەر ئەوروپا لەئارادیە.

ماڵپەڕی هەواڵی کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی روسیا، ئەمڕۆ چوارشەمەم رایگەیاندووە: تیرۆریستان و ئەندامانی داعش بە شێوەیەکی بەربڵاو خۆیان خزانددۆتەوە ناو پەناپەرانەوە و، رویان کردۆتە وڵاتانی ئەوروپا.

جێگری وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت: لە ئێستادا دۆخێکی مەترسیدار بۆ روسیا هاتۆتە کایەوە، لە بەر ئەوەی هەزاران کەس لە هاووڵاتیانی وڵاتانی پێشووی یەکێتی سۆڤییەت چوونەتە ریزەکانی داعشەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com