نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-7-2016 لە باکور و باشوری بەغدا، دوو تەقینەوە روویاندا بەهۆیانەوە چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، خۆکوژێک لە ناوچەی شوعلە، لە باکوری بەغدا خۆی تەقاندەوە، بەهۆیەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پۆلیسێک و سێ کەسی مەدەنی کوژراون.
تەقینەوەی دووەم لە رێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە، لە باشووری بەغدا ئ لە نزیک عەلوەیەک لە شارەدێی یوسفیەی باشووری بەغدا، ئەنجام دراوە. بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە.