نوچه- تۆڕڕی هه‌واڵی عێراق
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرایكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانێكی دیوانیی ده‌ركردووه، كه باس له پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و ده‌یگۆڕێت بۆ ده‌زگایه‌كی هاوته‌ریبی ده‌زگای قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆر كه له 20 لیوای سه‌ربازی پێكدێت.
ئه‌سه‌دی له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی” فه‌رمانێكی دیوانیی له حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتییه‌وه ده‌رچووه، كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌كاته ده‌زگایه‌كی هاوته‌ریبی ده‌زگای قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆر و، به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت له هه‌مان راهێنان و پڕچه‌ك كردن و ئاماده كردن كه ده‌زگای قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆر هه‌یه‌تی”.
گوتیشی ” حه‌شدی شه‌عبی له 20 لیوای سه‌ربازی پێكدێت و له‌سه‌ر یاساكانی قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆر ده‌ڕوات. له پێكهاته‌ی نوێی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ن ،كه هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك و جێگری ده‌زگای قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆرییان هه‌یه”.
حه‌شدی شه‌عبی له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دوای فتوای سیستانی دروستبوو، كه شه‌رعیه‌تی دا به كاری میلیشیاكانی په‌یوه‌ست به ئێران له عێراقدا.