نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
میسال ئالوسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی دیموكراتی، رۆژی سێشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی به رێزنه‌گرتن له ده‌ستور تۆمه‌تبار كرد، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كه به یه‌ك شه‌و ئه‌نجامدراوه.
ئالوسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێ شەممە، ٢٦-٧-٢٠١٦گوتی ” ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مان بووه‌و نه هۆكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان، نە جێگره‌وه‌كانییان نازانین کێن”.
هاوکات دەڵێت ” پێویسته حكومه‌ت شه‌ڕی داعش به‌هه‌ل وه‌رنه‌گرێت بۆ بێسه‌روبه‌ری سیاسی، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی و به‌های سیاسی”، روونیشی كرده‌وه ” ئه‌وه‌ی رووده‌دات شكستی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی عێراقه و، پێویسته له‌سه‌ری وریا بێت له بردنی وڵات به‌ره‌و بێسه‌روبه‌ری زیاتر”.
ئالوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ” دۆسیه‌ی گۆڕانكاری وه‌زاره‌ته‌كان له میانه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت”، عه‌بادیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ” رێزی ده‌ستور و رێكه‌وتنه سیاسییه‌كان ناگرێت، باسی چاكسازی ده‌كات، به‌ڵام باسی چاكسازی له نوسینگه و فه‌رمانگه حكومییه‌كه‌ی خۆی ناكات”.
ئالوسی ده‌پرسێت ” ئایا وه‌زیری ده‌ره‌وه خاوه‌نی وه‌ها هێزێكی ده‌ره‌كییه، كه بتوانێت به‌رده‌وام بێت سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ لابردنی له پۆسته‌كه‌ی؟”.
جێگه‌ی باسه رۆژی سێشه‌ممه‌ی پێشوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی ده‌ركرد بۆ په‌سه‌ند كردنی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی شه‌ش وه‌زیر، ئه‌وانیش وه‌زیره‌كانی نه‌وت و گواستنه‌وه و ئاوادانكردنه‌وه ، نیشته‌جێ كردن و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و پیشه‌سازی و ناوخۆ.