نوچه- نیۆرك تایمز
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز له‌سه‌ر زاری دیپلۆماتكار‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت، ئێستا رێكخراوی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی پێشوی له شه‌ڕی مافیایی، له كاتێكدا رووبه‌ری ئه‌و زه‌وییه‌ی، كه له سوریا و عێراق داگیری كردبوو به‌ره‌و بچوك بوونه‌وه ده‌چێت، دوا ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له به‌غدا، كه نزیكه‌ی 330 كه‌س به‌هۆیه‌وه كوژران، ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی خوێناوی دورودرێژ.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، چه‌كدارانی داعش دوای شه‌ڕی فه‌لوجه و رومادی تێكه‌ڵی دانیشتوانه سوننه‌كه ده‌بن و، خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ جێبه‌جێ كردنی هێرشی تیرۆرستی نوێ له داهاتوودا.
ته‌نها موسڵ به‌س نییه
زۆر له گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌ده‌ن، كه له كاتێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، روانگه‌یه‌كی جددی نییه بۆ به‌شداری پێكردنی سوننه له ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وا هه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ربازی له موسڵ به‌س نابێت بۆ كۆتایی هێنان به یاخی بوون و، خوێنڕشتنی دورودرێژ له عێراق.
ژه‌نه‌راڵ سین بی ماكفارلاند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق وتی، بۆئه‌وه‌ی عێراق كۆتایی به یاخی بوون و خوێنڕشتنم بهێنێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌جێندای چاكسازی سیاسی و ئابووری جێبه‌جێ بكات.
رۆژنامه‌كه‌کە هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش بۆ شه‌ڕی مافیایی له كاتێكدا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵی جه‌نگی داعشن له سوریا، ده‌بێته یه‌كه‌م ته‌حه‌دا كه رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه.
یاده‌وه‌رییه تاڵه‌كان
نیۆرك تایمز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، مۆته‌كه‌ی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی مافیایی له عێراق تاڵترین بیره‌وه‌رییه‌كان به بیری ئه‌مریكییه‌كان ده‌هێنێته‌وه له ماوه‌ی 13 ساڵی بوونی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌و كاته‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق له 100 هه‌زار سه‌رباز زیاتر بوو، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه دیپلۆماتكار و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن له زیاتر تێكچوونی سه‌قامگیری عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش ده‌ستی پێكردوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قسه‌كانی ئاشتۆن كارته‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كردوه له دوا سه‌ردانیدا بۆ عێراق وتی ، دوورخستنه‌وه‌ی داعش له سه‌نته‌ری شاره‌كانی وه‌ك موسڵ نابێته هۆی سه‌قامگیری له وڵات‌دا، به‌ڵكو چه‌كدارانی داعش په‌نا بۆ تیرۆری هاوڵاتیان ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قسه‌ی ژه‌نه‌راڵ ده‌یڤد پترایۆسی فه‌رمانده‌ی باڵای پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كردبوو كه گوتبوی، كاتێك داعش له موسڵ و شوێنه‌كانی تر تێكده‌شكێت، شانه نوستوه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی خوێناوی زیاتر، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غدا روویدا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به زۆر لێدوانی تری سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا كردوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتوه كه زۆر له به‌رپرسه عێراقییه‌كانیش هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكییه‌كان ده‌یلێن سه‌باره‌ت به‌ر شه‌ڕی داعش.