کلیچدار ئۆغڵو: دەبێت گولەن رادەست بکرێتەوە

0

نوچە-فارس

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی تورکیا، خوازیاری رادەستکردنەوەی فەتحولا گولەنە لە لایەن ئەمریکاوە.

لە درێژەی داواکارییەکانی بەپرسانی باڵای تورکیا، بۆ رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن، رێبەری ئۆپۆزسیۆنی تورکیاش خوازیاری رادەستکردنەوەی نابراوە.

بەرپرسانی باڵای تورکیا، دوابەدوای شکست هێنانی کودەتاکەی ١٥ی تەموز، پەنجەی تۆمەتیان بۆ فەتحوڵا گولەن درێژ کردووە.

بە گوێرەی ئاژاسی هەواڵی ئانادۆڵ، ئەمڕۆ سێ شەممە، کەمال کلیچدار ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی تورکیا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە دەبێ تۆمەتباری سەرەکی کودەتاکەی ئەم وڵاتە، لە لایەن ئەمریکاوە رادەست بکرێتەوە.

کەماڵ کلیچدار ئۆغڵو لەم بارەوە رایگەیاندووە: ئەگەر فەتحوڵا گولەن دەڵێت من بێ تاوانم، با بێتە بەردەم دادگایەکی سەربەخۆ  و بێ تاوانی خۆی بسەلمێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com