قاعیدە، رەزامەندی خۆی بۆ جیابوونەوەی بەرەی نوسرە دەربڕی

0

نوچە-ئیسنا

ئەنجومەنی جیهانی قاعیدە، بە هەڵوەشانەوەی پەیوەندی خۆی بە- بەرەی نوسرەوە وەک باڵی ئەم گروپە لە سوریا هەژمار دەکرێ، رەزامەندی خۆی دەربڕی.

ئەم رێککەوتنە کە بە رەزامەندی ئەیمەن زەواهیری، سەرکردەی قاعیدە و ئەبو محەممەدجەولانی، رابەری بەرەی نوسرە پێکهتاووە. دەبێتە هۆی سەربەخۆی بوونی بەرەی نوسرە.

دەگوترێ بەرەی نوسرە بەناوی خۆی و ئاڵاکەی بۆ”بەرەی فەتحولشام”گۆڕیوە و ئاڵاکەشی کردووە بە ئاڵایەکی سپی، کە هاوشێوەی ئاڵای تاڵیبانی ئەفغانستانە.

چاودێران پێان وایە، کە  ئامانجی چوونە دەرەوەی بەرەی نوسرە لە ریزی قاعیدە وناساندنی وەک گروپێکی سەربەخۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەم گروپە خۆی بە لایەنێکی میانەڕەو بناسێنێت و بەم شێوەی لە لیستی رەشی ئەمریکا بهێنرێتە دەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com