نەتەوەیەکگرتووەکان: یەک لە سەر سێی قوربانیانی توندوتیژی لە ئەفغانستان منداڵانن

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

بە گوێرەی راپۆرتێکی نەتەویەکگرتووەکان، رێژەی  قوربانیانی مەدەنی شەڕ  وپێکدادانەکانی ئەفغانستان، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ بە بەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردوو بەرزبۆتەوە.

لە راپۆرتی هاوبەشی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ و لیژنەی فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئەفغانستان هاتووە: یەک لە سەر سێی قوربانیانی توندوتیژی لە ئەفغانستان، لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٦ کە سنووری ٥١٠٠ کەسی تێپەڕاندووە، کە رێژەیەکی زۆری منداڵانن.

لەم راپۆرتەدا، ئاماژە بە دۆخی نالەباری ئەمنی ئەم وڵاتە دراوە  وهۆشداری دراوە، کە رێژەی قوربانیانی مەدەنی لەم وڵاتە رەنگە تا کۆتایی  بگاتە رێژەیەکی بێ وێنە.

نەتەوەیەکگرووەکان هەروەها دەڵێت: لە ساڵی ٢٠٠٩ وە کە رێژە و ئاماری قوربانیانی مەدەنی ئەم وڵاتەی تۆمار کردووە، نزیکەی ٦٤ هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە کوژراو و بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com