تورکیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

0

نوچە-انتخاب

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا ئامادە نەبێت فەتحوڵا گولەن رادەست بکاتەوە، رەنگە کار سەر پەیوەندییەکانی نیوان ئەنقەرە و واشنتۆن، بکات ئەوەش بابەتێکە کە تورکیا خوازیاری نییە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، رایگەیاند:  راشکاوانە دەڵێین، ئەمە بە مانای هەڕەشە نییە. بە پێچەوانەوە لەم هەلومەرجەدا لە ئەمریکا تێدەگەین، بەڵام نامانەوێ کار بگاتە ئەو ئاستە کە هاوپەیمانێکی وەک ئەمریکا  داڵدەی سەرکردەی رێکخراوێکی تیرۆریستی داوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەروەها خوازیاری رادەستکردنەوەی گولەن لە چوارچێوەی هاوکاری و رێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵاتەیە.

چاوش ئۆغڵو،هەروەها داوای لە یۆنان کردووە، کە ئەو سەربازە هەڵاتوانەی کە لە کودەتاکەی ئەم دواییانە رۆڵیان هەبووە، رادەستی تورکیا بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com