رەجەب تەیب ئەردۆغان دەچێتە روسیا

0

نوچەنێت

دوای ماوەیەک لە کێسمە کێش و ناخۆشی بڕیارە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا مانگی داهاتو سەردانی روسیا بكات.

دوای نۆ مانگ لە تێكچوونی پەیوەندییەكانیان، بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكەی روسیا لەلایەن حكومەتی توركیا، مانگی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا داوای لێبووردنی لە ڤلادیمیر پوتین كرد، ئەم سەردانەش یەكەم هەنگاوی كردەیی ئاشتبوونەوەیانە.

محەممەد شمشەك، جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، كە ئێستا بە سەردانێك لە مۆسكۆی پایتەختی روسیایە، رایگەیاند ئەردۆغان رۆژی 9 -8-2016 سەردانی شاری سان پترسبۆرگ- ی رووسیا دەكات و، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا كۆدەبێتەوە.

جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا راشیگەیاند، پەیوەندییەكانيان لەگەڵ توركیا لە جاران باشتر دەكەینەوە “دوای كودەتاكە ڤلادیمیر پوتین یەكێك بوو لەو سەرۆكانەی پشتگیری بۆ حكومەتی توركیا دەربڕی”.
محەمەد شمشەک هەروەها دەڵێت”سوپاسنامەی تایبەتمان ئاراستەی رووسیا كردوە، لەبەرامبەر پشتیوانی بێ مەرجی روسيا بۆ حكومەتی توركیا و دژایەتیكردنی كودەتاكە. دوای هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا، روسیا تاكە وڵات بوو بەبێ مەرج و تێبینی پشتیوانی بۆ ئەرۆدغان و حكومەتی توركیا دەربڕی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com