دانفۆرد:هاوکاری لە گەڵ روسیا بە پێی متمانە نییە

0

نوچە-ئیرنا

جەنەڕاڵ جۆزیف دانفۆرد، سەرۆکی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا دەڵێت:هەر جۆرە هاوکارییەکی سەربازی و هەواڵگری لە نێوان روسیا  وئەمریکا، لە سوریا تەنها بۆ گرەنتی کردنی ئاسایشی عەمەلیاتی ئەمریکایە و بە پێی متمانەی ئێمە بەم وڵاتە نییە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، دانفۆرد لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی کە ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکاشی تێدا بەشدار بوو رایگەیاندووە: ئێمە ناچینە مەیدانێکەوە کە بە دوور لە متمانە بێت،هەر بۆیە هەر جۆرە تەعامولێکمان لە گەڵ روسەکان بە پێی پرۆسە و روێوشوێنی دیاریکراوە  و، لە سەرووی هەموویانەوە پاراستنی باری ئەمنی عەمەلیاتیمان مەبەستە.

جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی رابردوو گوتبووی، لە رۆژانی داهاتوو لە گەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆدەبێتەوە  ولەم دیدارەیدا پلانی ئەمریکا بۆ هاوکاری سەربازی  و زانیاری لە پەیوەندی لە گەڵ سوریا تاوتوێ دەکەن.

ئەم پلانەی ئەمریکا، کە کێری بە هیوایە لە گەڵ بەرپرسانی روسی بیگەیێنێتە ئەنجام، پەیوەستە بە هەماهەنگی هێرشە ئاسمانییەکان لە دژی بەرەوەی نوسرە و قەدەغەکردنی هەر جۆرە هێرشێکی ئاسمانی سوپای سوریا-یە، بۆ سەر گروپە میانڕەوەکانی دژبەری ئەم وڵاتە.

لەم کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییە جەختی لەوەکردۆتەوە، کە وتوێژەکانی کێری لە گەڵ روسەکان بە پێی بەرژەوەندی بەرامبەرە، بەڵام تا ئەو رادەیە و تا ئەو کاتەی کە هەست پێبکەین وەک بەرژەوەندی هاوبەش دەتوانین مامەڵەی لە گەڵ بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com