نوچەنێت
بەرپرسێكی ئەمریكی باس لەپشتگیری وڵاتەكەی بۆ جیابوونەوەی كورد، لەعێراق دەكاتو جەختیش لەدابەشبوونی عێراق دەكاتەوە.
جان بولتۆن، نوێنەری پێشووی ئەمریكا لەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، عێراق بەتەواوی دابەش بووەو جارێكی تر ئەو وڵاتە نابێتەوە عێراقی پێش شەڕی داعش.
جان بولتۆن، كە ئێستا سیاسەتمەدارێكی ناوداری ئەمریكاو پارتی كۆمارییەكانی ئەو وڵاتەیە، لەبارەی جیابوونەوەی كورد لەعێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی رووداو راشیگەیاند، كە ئەوە بەدەست كوردی عێراق خۆیەتی، كە بڕیاری مانەوە، یان جیابوونەوە لەعێراق دەدات.
ئەو سیاسەتمەدارەی ئەمریكا جەختیكردەوە، كە ئەمریكا پشتگیری جیابوونەوەی بڕیاری كورد لەعێراق دەدات، چونكە وڵاتەكەی دەزانێت، عێراق جارێكی تر نابێتەوە دەوڵەتێكی یەكپارچە.
جان بولتۆن، لەبارەی ئابووری هەرێمی كوردستانیشەوە باسی لەوە كرد، كە هەرێم خاوەن ئابوورییەكی بەهێزەو ئەگەر بەرێكوپێكی ئەو ئابوورییە ئاراستە بكرێت، ئەوە دەتوانێت خۆی بژێنێت.