نوچەنێت- ئه‌لجه‌زیره
ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان له عێراق هۆشدارییان دایه سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان له زیادبوونی رۆڵی ئێران و فراوانخوازییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌ر وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌ی له سه‌ر داهاتووی ناوچه‌كه هه‌یه.
ده‌سته‌كه، له نامه‌یه‌كیدا بۆ لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، له نواكشۆت نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه، له “بڵاوبوونه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایفه‌گه‌ری و ئاژاوه‌گێڕی له نێوان گه‌لاندا، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرن له به‌رامبه‌ر هه‌ژمونی ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی، له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌ب و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی”.
ده‌سته‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌ی توشی عێراقییه‌كان بۆتەوە، له ئه‌نجامی هه‌ژمونی ئێران و پشتیوانی كردنییه‌تی له‌و پرۆسه سیاسییه‌ی كه خاوه‌نه‌كانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوان له ژێر سایه‌ی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌كه روونی كردوه‌ته‌وه، كه عێراق سه‌ركرده‌ی ئه‌و میلیشیایانه حوكمی ده‌كه‌ن، كه به‌رده‌وامن له وێران كردنی شاره‌كان و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و به ناوی دژایه‌تی كردنی تیرۆره‌وه به‌ڵینی وێرانكردنی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌ده‌ن”.
هه‌ر له نامه‌كه‌دا ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان له عێراق، هانایان بۆ سه‌ركرده‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی بردوو و داوایان كرد، ئاوڕ له برایانیان له عێراق بده‌نه‌وه، كه مه‌ینه‌تییه‌كانیان گه‌یشتوه‌ته دۆخی مردن له برسێتی و تینویەتیدا و، له ده‌شت و ده‌ر بێجێگه و شوێن ماونه‌وه”.