نوچه- سپۆتنیك
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له رێكخراوی داعش، خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكایان له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق راگه‌یاند.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له سه‌رچاوه‌كانی نزیك له داعش، گواستویانه‌ته‌وه كه “فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئه‌مریكایان له نزیك بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی، پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق خستوه‌ته خواره‌وه”.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سه‌ر به رێكخراوی داعش، ئه‌وه‌شییان گوت، كه تیمی فرۆكه ئه‌مریكییه‌كه‌یان دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له نزیك بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د كوشتوه.
پارێزگای ئه‌نبار، ده‌كه‌وێته رۆژئاوای عێراق و سنوری له‌گه‌ڵ سوریا و ئه‌رده‌ن هه‌یه.
بەڵام له تازه‌ترین لێدواندا، پنتاگۆن هه‌واڵی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه هه‌موو فڕۆكه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان سه‌لامه‌تن.