نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
شێخ سوباح ئەحمەد ئالسوباح، ئەمیری کوەیت لە وتاری خۆی لە دانیشتنی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە نواکشۆتی، پایتەختی مۆریتانی رایگەیاندووە: ئێران دەبێ رێز بۆ یاسا و ریوشوێنە نیودەوڵەتییەکان و سەروەری وڵاتان دابنێ، تا لەم رێگەوە بتوانین لە گەڵ ئەم وڵاتە بگەینە لێک تێگەیشتن.
بە گوێرەی کەناڵی ئەلجەزیرە، ئالسوباح دەڵێت: داوا لە ئێران دەکەین رێز لە دراوسێتی وڵاتان بگرێ و، لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی دەستوەردان نەکات.
ئەمیری کوەیت بە ئاماژەدان، بە شکست هێنانی وتووێژەکانی یەمەن دەڵێت:شەڕێک کە ئەمڕۆ لە ئارادایە، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی یەمەنی کردۆتە ئامانج و بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.