نوچه- ئیره‌م نیوز
حكومه‌تی به‌ریتانیا، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆسه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌یدا ده‌ربڕی، پێشیوابوو كه ” رژێمی ئێران، هیچ گۆڕانكارییه‌كی له كاروباری ئافره‌تان و كه‌مه نه‌ته‌وه و ئایینه‌كاندا نه‌كردوه”.
له راپۆرتێكی حكومه‌تی به‌ریتانیادا، كه به‌مدوایانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت” ئێران هیچ گۆڕانكارییه‌كی هه‌ست پێكراوی له بواری بارودۆخی ژناندا ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌روه‌ها رێگه‌ی له به‌رده‌م كه‌مه نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانیشدا نه‌كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان به سروشتی درێژه پێبده‌ن”. جه‌ختیشی كرده‌وه ” لایه‌نه توندڕه‌وه‌كان، رێگه ناده‌ن حه‌سه‌ن روحانی چاكسازی له دۆخه‌كه‌دا بكات”.
له راپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه ” له ساڵی 2015 ئێران ملكه‌چی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بوو و، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان رێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوی واژۆ كرد، دوای چه‌ندین ساڵ سزا خستنه سه‌ر پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه‌ش، هێشتا دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران جێگه‌ی نیگه‌رانییه”.
حكومه‌تی به‌ریتانیا هانی سه‌رۆككۆماری ئێرانی‌دا، بۆ زیاتر كردنی ئازادییه‌كان و به‌جێهێنانی به‌ڵێنه چاكسازییه‌كانی، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی جیاكاری هه‌ڵاواردن، له دژی ئافره‌تان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان، سه‌ره‌ڕای ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ ئازادی راده‌ربرین.
ئێران له ساڵی رابردوودا، سزای له‌سێداره‌دانی له به‌رامبه‌ر 1025 كه‌س جێبه‌جێ كردوه به چه‌ندین تۆمه‌تی جیا جیا، كه زۆرینه‌یان به تۆمه‌تی به‌قاچاخ بردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتنن، به‌پێی قسه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌هیدی بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران.