نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆككۆماری عێراق نامه‌یه‌كی بۆ محه‌مه‌د وه‌له‌د عه‌بدولعه‌زیزی سه‌رۆكی مۆریتانیا ناردوه و، داوای لێبوردنی كردووه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌شدار نابێت، كه وا بڕیاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له نواكشۆتی پایته‌ختی مۆریتانیا ببه‌سترێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مه‌عسوم له نامه‌كه‌یدا گوتویه‌تی ” سوپاس و پێزانینی خۆماناتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین، بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی مۆریتانی ده‌یدات بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی، سه‌ركه‌وتنێكی تایبه‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب، له خولی 27 ی ئاسایی‌دا، به ناوی خۆمان و گه‌لی عێراقه‌وه هیوا ده‌خوازین، كه كۆبوونه‌وه‌كه به بڕیار و ئه‌نجامی به‌هێزه‌وه كۆتایی بێت، زۆریش به‌داخه‌وه‌ین كه به‌هۆی بارودۆخی كتوپڕه‌وه ناتوانین به‌شداری بكه‌ین”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار رایگه‌یاند، كه پۆزشه‌كه‌ی مه‌عسوم بۆ ئاماده نه‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بدا، به‌هۆی بڕیاری به‌كۆمه‌ڵی وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ سه‌ركۆنه كردنی ئێران ، به‌هۆی پشتیوانیكردنی له تیرۆر و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌ب، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئیحراجی نه‌بێت فوئاد مه‌عسوم به‌شداری نه‌كرد.