ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، هۆشدار دەداتە ئێران

0

نوچە-ئیسنا

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، هیواداری دەردەبڕێ، کە کۆمکاری عەرەبی لە مامەڵەکردن لە گەڵ پرسەکانی جیهانی عەرەبی رۆڵی خۆی بە باشی ببنێ، تا بەم هۆیەوە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی ئامادەی هاوکاری و  گوێگرتن لە بۆچوونەکانی بێت.

ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی دەڵێت:هەڕەشەکانی ئێران دەبێ پێشیان پێ بگیردرێت، بەرپرسانی و کەسایەتییەکانی ئێرانی بوونەتە مەترسی بۆ سەر بەحرەین، هاوکات بەحرەین لەوە دڵنیایەیە، کە ئێران دەستوەردەداتە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە، بۆیە دەبێت پێش بەم رەوتە بگرین.

ئەمینداری گشتیی هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت: هیوادارین برا ئێرانییەکانمان گوێمان لێبگرن. ئەوان جیهانی عەرەبیان توڕە کردووە. ئێران دەستوەردان لە سوریا و عێراق دەکات. ئێمە هۆشداری دەدەینە ئێران، هیوادارین واز لەم سیاسەتەی خۆیان بێنن.

ئەبو غەیت جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە دانیشتنەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی هەڵوێستی خۆیان بە رونی دەخەنە روو و ئەو سیاسەتانەی ئێران مەحکوم دەکەن. ئەبوغەیت، ئاماژە بەوەس دەدات، کە دانینشتی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی بە ئامادەبون و بەشداری بەربڵاوی سەرکردەی وڵاتان بەڕێوەدەچێت.

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، هۆی ئەم بەشدارییە بەربڵاوەی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی، بۆ دانیشتنی سەرکەوتووانەی مۆریتانی دەگەڕێنێتەوە. جێی ئاماژەیە لە راگەیێندراوی کۆتایی دانیشتنەکەی مۆریتانی بە توندی دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی و، پشتگیری ئەم وڵاتە بۆ گروپە تیرۆریستیەکان مەحکوم کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com