چوار وڵاتی عەرەبی، هاوبەش لە دژی ئێران بڵاو دەکەنەوە

0

نوچەنێت

بە گوێرەی میدیای وڵاتانی عەرەبی، لە میانەی دیداری وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، بەحرەین،ئ یمارایتی یەکگرتوو  ومیسر،هەروەها ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە نواکشۆتی پایتەختی مۆریتانی، راگەیێندراوێکی هاوبەش لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کراوەتەوە  و، تیایدا ئێران بە هۆی دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی وهەروەها پشتیوانیکردنی لە گروپە تیرۆرتیسیەکان تۆمەتبار و مەحکوم کراوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە: دەبێ ئێران واز لە  هەڵوێست  وسیاسەتی دژ بە وڵاتانی عەرەبی بێنێ و کۆتایی بە پشتگیری کردنی گروپە تیرۆریستییەکان و کاروباری تێکدەرانەی خۆی بێنێ، هەروەها داوا لەم وڵاتە کراوە، کە خاڵی کۆتایی لە بەردەم سیاسەتی دنەدان و دەرکردنی بەیانی هێرشکارانە دابنێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی”سعودی گازت” لیژنەی چوارقۆڵی رایگەیاندووە، کە پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی و کۆماری ئیسلامی ئێران، دەبێ لە سەر بنەمای”رێزی بەرامبەر، پاراستنی یەکپارچەیی خاک و پێوەدنی دۆستانە”بێت.

وەزیرانی دەرەوەی میسر، سعودیە، ئیمارات و بەحرەین، هەروەها رایانگەیاندووە کە تاران بێباکانە لە قەیرانی وڵاتانی بەحرەین، یەمەن و سوریا دەستوەردان دەکات.

ئەم چوار وەزیرە بۆ جارێکی، تر پشتیوانی خۆیان بۆ  مافی خاوەندارێتی و ئیدیعای ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە پەیوەندەی لە گەڵ دوورگەکانی کەنداو دووبارە کردۆتەوە.هەر چەند کە ئێران تاوەکوو ئێستا ئەم ئیدیعایانەی رەتکردۆتەوە.

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئیران پێشتر گوتویەتی، تاران هیچ جۆرە دەستوەردانێکی لە کاروباری ناوخۆی بەحرەیندا نەکردووە، بەڵام چەند رۆژ پێش ئەم لێدوانەی خامنەیی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی، هەڕەشەی لە بەحرەین کردبوو و هۆشداری دابووە ئەم وڵاتە، کە لە ئەگەری لێ سەندنەوەی مافی هاووڵاتی لە شێخ عیسا قاسم، کەسایەتی بەرجەستەی شیعەی  ئەم وڵاتە، دەبێ بەحرەین دەبێ چاوەڕوانی شۆڕشی چەکداری و کەوتنی رژێمەکەی بکات.

لە لایەکی دیکەوە بانگەشەکان بۆ گۆڕینی رژێمە سیاسیەکانی وڵاتێکی رکابەری وەکو ئێران، لە لایەن بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و لە سەرووی هەموویانەوە سعودیە هاتۆتە ئاراوە. ماوەیەک لە مەوبەر تورکی فەیسەڵ، کەسایەتی سیاسی و بەرپرسێکی باڵای سعودیە، لە دانیشتنی رێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران رایگەیاندووە، کە ئێمە خوازیاری روخاندنی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانین.

لە کاتێکدا وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە، ئێران بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار دەکەن، وەک رەتکردنەوەی ئەم لێدوانانە، ئێرانیش ئەم تۆمەتەی بەرەورووی ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچە کردۆتەوە. لەم پەیوەندییەدا بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتویەتی: باوکانی راستەقینەی قاعیدە، داعش  وتاڵیبان  بە مەبەستی کەم رەنگکردنەوەی پەروەندەی رەشی خۆیان،هەوڵ دەدەن ئێران بە کاروباری تیرۆریستی تاوانبار بکەن.

پەیوەندی ئێران و، وڵاتانی عەرەبی لەوانە سعودیە  وبەحرەین بە تایبەتی لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، بەرەو ململانێیەکی توند و تەنگژەیەکی قووڵی سیاسی چووە. ئێران لە ریزی پشتیوانان و هاوپەیمانانی دەوڵەتی مەرکەزی سوریا و عێراق دایە. ئەم دوو وڵاتە کە هاوکات لە گەڵ داعش لە شەڕدان. لە یەمەنیش ئێران پشتیوانی سەرەکی حوسییەکانی ئەم وڵاتەیە.

تاوەکوو ئێستا بەرامبەر بە راگەیێندراوە هاوبەشەکەی میسر ، سعودیە،ئ یمارات و بەحرەین، کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کاردانەوە  و، وەڵامێکی نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com