نوچەنێت
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕێژەی سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ ناوچە کەناراوییەکانی شاری سەبراتەی لیبیا زیادی کردوووە ،ژمارەیەكی بەرچاو لە و گەشتیارانەی سەردانی ئەو شارەیان کردبوو لە ڕووبارەکانی شارەکەدا خنکاون ،لەناوەڕاستی مانگی تەموزدا، ئەنجوومەنی شارەوانی شارەکە تیمێك بەمەبەستی بەهاناوە چوونی گەشتیارانی پێكهێنا.
تیمەکەی ئەنجوومەنی شارەوانی شاری سەبراتە زیاتر لە خەڵکانی خۆبەخش پێكهاتوون، ئەو تیمە هەتا ئێستا چەندان گەشتیاریان لە خنکان ڕزگار کردووە و دەیان تەرمی گەشتیاران و پەنابەرانی ناوچەکانی دەوروبەری وڵاتی لیبیایان لە ئاوەکاندا دەرهێناوەتەوە.
بەرپرسی راگەیاندنی ئەنجومەنی شارەوانی سەبراتە ، ئەو شارەی کە بەدووری 70 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای تەرابلوس،دوێنێ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمە خۆبەخشەکەی ئەنجوومەنی شارەوانی سەبراتە لە هەوڵی گەراندنەوەی تەرمی ئەو پەنابەرانەدان کە هەوڵیانداوە بگەنە ئەوروپا.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو تیمە خۆبەخشە لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانی پێکهێنراوە لە شارەکەدا، تائێستا زیاتر لە 40 تەرممان لە ئاوەکاندا دەرهێناوەتەوەو تەرمەکانمان رەوانەی پزیشکی شەرعی کردوە، بۆ ئەوەی نمونەیان لێوەربگیرێت و بپشکنرێن لەلایەن لایەنە تەناهیەکان و یاساییەکانەوە، ژمارەیان بۆ دابنرێت و بەخاکبسپێردرێن، وەك وتەبێژی ئەنجوومەنەکە ڕایگەیاند پێ دەچێت ئەو تەرمانە ماوەی پێنج بۆ شەش رۆژ پێش ئێستا لە رووداوێکدا خنکاوون.