نوچه‌نێت-ئه‌لنه‌هار
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، هه‌دیل عامری ده‌ڵێ، له سه‌رده‌می وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی پێشووی عێراقه‌وه چه‌ندین قوتابخانه‌ی توركی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له عێراق كراونه‌ته‌وه.
هه‌دیل عامری گوتوویه‌تی تا ئێستا حكومه‌تی توركیا، سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ئه‌و قوتابخانانه هیچی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نه‌گوتووه و ناڕه‌زایەتی ده‌رنه‌بڕیوه.
هه‌رچی عه‌لی دلفی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتوویه‌تی، ئه‌و نه ده‌توانی ره‌تیبكاته‌وه و نه ده‌توانێ پشتڕاستی بكاته‌وه، كه قوتابخانه‌ی له‌و جۆره له عێراق هه‌بن.
دلفی گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر بزانین قوتابخانه‌ی ئه‌وتۆ هه‌ن كه به گوێره‌ی رێنماییه‌كان كار ناكه‌ن، ئه‌وه ئێمه وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.