نوچه‌نێت-خه‌لیج ئۆنلاین
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24-07-2016، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، له گه‌ڵ گه‌یشتنی 560 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی، ژماره‌ی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان له ناو عێراق ده‌گاته حه‌وت هه‌زار سه‌رباز.
ئه‌و زانیاریانه له چوارچێوه‌ی دیداری كریستۆفه‌ر كارفه‌ر گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له گه‌ڵ میدیاكان هات له به‌غدا.
كارفه‌ر گوتی، تا ئێستا هاوپه‌یمانان مه‌شقیان به 23 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه و، ته‌نیا لە هه‌فته‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 70 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی داعش له عێراق.
كارفه‌ر گوتوویه‌تی، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له موسڵ له نێوان 5-10 هه‌زار كه‌سدایه و ژماره‌ی كه‌سانی سڤیلیش له‌وێ نیو ملیۆن تا ملیۆن و نیوێك كه‌سه.