نوچە.نێت
بۆ هێشتنەوەی روخساریکی گەش و راگرتنی چر چ و لۆچی روخسارمان دەتوانین بەتێکەڵکردنی زەردەچەوە لەگەڵ زەیتی جوجوبا گیراوە” ماسک”،ی لێ دروست بکرێت لە روخسار بدرێت و بۆ ماوەی نیو کات ژمێر ، دواتر بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت.
هەروەها بە تێکەڵ کردنی یەک کەوچی چێشتخۆر هەنگوین لەگەڵ زەردەچەوە، ویەک کەوچکی چێشتخۆر دارچینی دەتوانین گیراوەیەکی لێ دروست بکەین و لە روخسار بدرێت، بۆ ماوەی ١٠ خولەک پاشان بە ئاو بشۆرێت.
زەردەچەوە لەگەڵ چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ ماسکێکی لێ دروست بکە و بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی ١٠ خولەک پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.




