گوتەبێژی هاوپەیمانێتی: ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، رەهەندی سیاسی هەیە

0

نوچە-قطرە

ماڵپەڕی السومریە نیوز ی عێراق، لە راپۆرتێکدا و بە پێی لێدوانێکی جەنەڕاڵ کریستۆفەر گارڤێر، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٤ی تەمووز دەڵێت: بە پێی بەراوردەکان ژمارەی چەکدارانی سەر بە رێکخراوی داعش لە شاری موسڵ ٥ بۆ ١٠ هەزار کەسە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هەروەها رایگەیاندووە، کە ژمارەی هێزەکانی ئەندام لەم هاوپەیمانێتیە کە لەبەرەکانی شەڕی داعشدان،٧ هەزار کەسە و جەختیشی لەوە کردۆتەوە، کە جیاوازی و ناکۆکییەکان نیوان دەوڵەتی مەرکەزی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندی لە گەڵ ناوچە ئازادکراوەکان رەهەند و لایەنی سیاسی هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com