نوچە-تسنیم
ژمارەیەک لە ناوەندەکانی دبلۆماسی ئەوروپا، سەبارەت بە ئەگەری زۆربوونی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر پایتەختی وڵاتانی عەرەبی لەوانە سعودیە، لوبنان وئوردن، هۆشداری دەدەن.
ماڵپەڕی ئەینتەرنێتی “المنار”ی فەلەستین، بەگێڕانەوە لە ناوەندە دبلۆماسیەکانی ئەوروپا دەڵێت: بە پێی ئەو زانیاریانەی، کە گەیشتۆتە ژمارەیەک لە پایتەختی وڵاتانی عەرەبی، ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستی و خوێناوی بۆ سەر ئەم وڵاتانە لە ئارادایە.
ماڵپەرەکە ئاماژە بەوەش دەدات، کە بە پێی ئاگادارکردنەوەوو هۆشداری وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپی هاووڵاتیانی خۆیان، سەبارەت بە هەر جۆرە گەشت و سەفەرێکیان بۆ وڵاتانی ناوچەکە، پێدەجێ ئاماژەیەکی روون بێت بۆ مەترسی روودانی هێڕشە تیرۆریستییەکان لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە.
سەرچاوە دبلۆماسیەکان ئەوەشیان خستۆتە روو، کە لە لایەن گروپە تیرۆریستیەکانەوە بە توندی هۆشداری دراوەتە ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت لە سعودیە وتورکیا، هەر لەم بارەوە هۆشداری پێشوەختی ئەمریکا بە ریاز، سەبارەت بە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستی ئاماژەیەکی روونە بۆ زۆربوونی ئەم هێڕشە تیرۆریستیانە.