نوچه- عێراق پرێس
له وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه رایگه‌یاندبوو له‌و ناوچانه ناكشێته‌وه كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رزگاری كردوون و هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هه‌ماهه‌نگیشی كردبوو له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هۆشداریدا له به‌شداری كردنی هێزی پێشمه‌رگه، له جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
جه‌واد تلیباوی، وته‌بێژی سه‌ربازی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند ” به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی، له جه‌نگی ئازاد كردنی موسڵ، یارمه‌تیده‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و جه‌نگه ده‌بێت”، به گوته‌ی ئه‌و ” به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و هه‌له نادات به‌و كه‌سانه‌ی، كه چاوییان بڕیوه‌ته خاكی موسڵ” ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له جه‌نگی داهاتوودا.