نوچەنێت
سەرۆك وەزیرانی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی گاردی کۆماری تورکیای لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دووپاتکردەوە.
بنئاڵی ێڵدرم سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرەڕای ڕاگەیاندنی کۆمەڵێك ڕێکاری یاسایی بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی حکومەت و دوورخستنەوەی دەستی کۆدەتاچییەکان لەناو حکومەتی تورکیادا دووپاتی لەوەشکردەوە کە دەسەڵاتی تورکیا گاردی کۆماری هەڵوەشاندووەتەوە.
ێڵدرم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی تورکیا پێویستی بەشتێك نەبێت بەبێ یەك و دوو نایهێڵێت، لە ئێستادا وەك دەسەڵاتی تورکیا پێمان وایە پێویستمان بە گاردی کۆماری نەماوە ،بۆیە هەڵی دەوەشێنینیەوە.
ێڵدرم لە ڕاگەیەندراوەکەیا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە “لە ئێستادا 283 ئەندامی گاردی کۆماری گیراون لە کۆی 2500 گارد دوای کودەتا شکست خواردووەکەی 15ی تەمووز/یۆلیۆ”.