نوچە-ئیلنا
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت: جێگری سەرکردەی داعش لە باکوری پارێزگای دیالە کوژراوە.
بە گوێرەی سومریە نیوز، وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی تەمووز لە راگەیێندراوێکدا گوتویەتی، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرانەی هێزەکانی عێراق لە باکوری دیالە، هاشم نصیف جاسم الحیالی جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی داعش کوژراوە وژمارەیەکی دیکەش بریندار بوونە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەی”المخیسە” بەرێوەچووە، کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای دیالە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق هاتووە: ئەم ئۆپەراسیۆنی بە پێی زانیاری ورد بەڕێوەچووە.